رێگەی بەندەری ئوم قەسر کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی یەكەمی 2019  دوای زیاتر لەهەفتەیەك لەداخستنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەندەری ئوم قەسر لەبەسرە كرایەوە.
مییدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە بەندەر و پاڵیۆگەکانی باشوری عێراق و بەندەر ئوم قەسر دەستیپێکردەوە.
باسیان لەوەشكردووە” لە کۆتایی مانگی رابردوەوە و بەهۆی داخستنی رێگای سەرەکیی بەندەرەکەوە، جموجوڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و هەناردەی نەوت لە بەندەری ئوم قەسر بە تەواوەتی راگیرابو، تا دوێنێ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان توانیان بەتەواوەتی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و دەروازە سەرەکییەکانی بەندەرەکە بکەنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر لیوا خەڵەف عەبدولكەریم وتەبێژی بەناوی عادل عەبدولمەهدییەوە رایگەیاندبوو،” بەهۆی  داخستنی بەندەر ئوم قەسر زیانێکی زۆر بە ئابوریی عێراق گەیشتووە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق دەڵێن، داخستنی رێگە سەرەکییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە زیانی شەش ملیار دۆلاری لە وڵاتەکە داوە.
زیاتر لە مانگێك بەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق تێپەڕدەبێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 12 هەزار کەس بریندارن.

 

Back to top button