ئومێد خۆشناو: تا كۆتای ئەم مانگە پڕۆژە یاسای چاكسازی دەگاتە پەرلەمان
دوای ئەوەی حكومەت كۆبوونەوەی لێژنەی چاكسازی بۆ ئامادەكاری پڕۆژەیەك بە هەماهەنگی لە گەڵ پەرلەمان كرد, سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە بەمنزیكانە پرۆژەیاسای چاكسازی لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەگاتەوە پەرلەمان و رێككەوتنیش لەسەری هەیە.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە ” كۆبونەوەی هاوبەشی نێوان پەرلەمان و حكومەت بەڕێوەچوە و كارەكانی تەواو بوە، ئێمە ئامادەكاریمان كردوە و تا كۆتایی ئەم مانگەش پرۆژەكە دەگاتە پەرلەمان”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت، پڕۆژە نوێیەكە لەگەل پرۆژەكەی پێشتر هەیە دەگونجێنرێت و دەكرێتە بنەمای سەرەكی و لەگەڵ واقیعی كوردستاندا بگونجێنرێت, ئەگینا پرۆژەكە هیچ كێشەیەكی نییە”
هەروەها ” لەكاتی پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكاندا هەموان رێكەوتون پرۆژەی چاكسازی بابەتێكی گرنگە و دەبێت لەم وەرزەی یاساداناندا دەربچێت و لەماوەیەكی نزیكدا دێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەپێی هەموو ئەو ئامادەكاریانەی كراون تا ناوەڕاستی ئەم مانگە كارەكان تەواو دەبن”.