ئازاد جوندیانى: ئەوەى پێى دەگوترێت هەموارى دەستور هەموار نیە بەڵکو هەڵگەڕانەوەیە لە دەستور

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا هەولێکی جدی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری هەمیشەی عێراق و پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی پێکهێناوە کە بۆ ماوەی چوار مانگ هەمواری دەستوری عێراق بکرێتەوە, نووسەر و سیاسەتمەدار ێکیش دەلێت مەبەسەت لە هەموارکردنەوەی دەستور هەڵگەڕانەوەیە لە دەستور.

ئازاد جندیانی نووسەر و سیاسەتمەدار لە بارەی پرسی هەموارکردنەوەی دەستور دەڵێت ” بە هەموارکردنەوەی دەستور ئەو بنەڕەتیەی كە دەستوری لەسەر پێكهێنراوە وەكو پەیماننامەیەك دەگۆڕێت, بۆیە نیەت لە باسكردنی پرسی هەمواركردنەوەی دەستور، هەڵگەڕانەوەیە لە دەستورەكە تەنانەت مەترسی هەیە شیعە و سوننە رێكبكەون لەسەر پەراوێزخستنی كورد.

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد دەشلێت : باسكردن لە ئەوەی ناویلێنراوە هەمواری دەستور، نیەت لە پشتیەوە هەڵگەڕانەوەیە لە دەستورەكە, کورد لەو پرسەدا زەرەر مەند دەبێت.

هەروەها گوتیشی پێموایە دەوڵەت و دەزگای هەواڵگری هەن لە پشتی ئەو هەوڵەوە و خۆپیشاندانانە، چونكە پرسەكە درێژكراوەی ئەو شەڕانەیە، كە لە ناوچەكەدا هەن، لەنێوان ئێران و ئەمریكا، ئێران و سعودیە و سوننە بە گشتی، كە لەداهاتودا توركیاشی تێدەكەوێت، بۆیە ئەو هەوڵە زۆر پاكیزە نییە كەسی لە پشتەوە نەبێت.

ئازاد جندیانی جەختیشدەكاتەوە، بۆی هەیە ئینتیمای عەرەبیی عیراق وابكات سوننە و شیعە بچنەوە سەریەك، بەشێوەیەك كە وەك چۆن پێشتر كورد و شیعە لە پرسی دەستوردا “یەك بە یەك”یان كردوە، ئەمجارە شیعە و سوننە “یەك بە یەك” بكەن و رێكبكەون بۆ پەراوێزخستنی كورد.

Back to top button