ژمارەیەك پارێزەر لە راگەیێندراوێكدا ئەو لێژنەیەیی پەرلەمان بۆ هەمواری دەستور پێكیهێناوە نا یاساییە
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەمواری دەستوری پەسەند كرد و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەكی لە 18 پەرلەمانتار پێكهێنا تا هەمواری دەستور بكەن, ژمارەیەك پارێزەر لە راگەیێندراوێكدا رایدەگەیێنن كە هەمواری دەستور بەو شێوەیەی ئێستا كاری لەسەر دەكات نا یاسایییە.
ئەو پارێزەرانە لە راگەیێندراوەكەیاندا كە بە زمانی عەرەبی بڵاویانكردۆتەوە رایانگەیاندووە كە هەمواری دەستور بە پێی یاسا دەبێت ئەو لیژنانەی پێكدێن لە سەرەتی خولی پەرلەمانیەوە بێت لە كاتی دروستكردنی لیژنەكاندا. بەڵام ئێستا سەرەتای خولی پەرلەمانی نیە.
هەروەها بە پێی یاسا دەبێت لیژنەكە لە چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگا پێكبێن و لە ماوەیەكدا كە چوار مانگ زیاتر نەخایەنێت یاداشێك ئاراستەی پەرلەمان بكەن و ئەو خاڵانە دیاری بكەن كە پێویستە هەموار بكرێنەوە, بەڵام ئستا لێژنەكە لە پەرلەمانتاران پێكهاتووە نەك چینە جیاوازەكان و هەروەها خالەكانی هەمواری دەستور دیاری نەكراون.
بەو پێیە ئەو پارێزەرانە باس لەوە دەكەن ئیستا ئەو لیژنەیەی پەرلەمان دروستی كردووە پێچەوانەی یاسایە بۆ هەمواری دەستور چونكە نە لە دۆخێكی ئاسایی دروستكراوە و نە لە چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگا لیژنەكە پێكهاتووە.
لەبەر ئەوە داوا دەكەن كارەكانی ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواری دەستور ئامادەكراوە رابگرێت و دەستور كاری خۆی بكات و لە ژێر فشاری دۆخەكە گۆڕانكاری بەسەردا نەهێنرێت.