رێواز فایەق بە توندی وەڵامی میدیاكانی یەكێـتی دەداتەوە دەلێت رێوشوێنی یاسایی دەگرمە بەر چەواشەكاری بەردەوام بێت

 

دوای ئەوەی چەند میدیا و پەیجێكی سۆشیالمیدیای سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویانكردەوە كە دوێنێ‌ لە لایەن پاسەوانەكانی هۆتێلی رۆتانا رێگری لە رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كراوە بە شداری لە دیداری مێری بكات, سكرتێری رۆژنامەوانی، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان،لە راگەیێندراوێكدا رەتیكردەوە، رێگری لە سەرۆكی پەرلەمان كرابێت بۆ بەشداریكردنی لە دیداری مێری2019.

لە روونكردنەوەكەیدا سكرتێری رۆژنامەوانی رێواز فایەق رایدەگەیەنێت : بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوكراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە رێگری لە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان كرابێت بچێتە هۆتێلی رۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری”.

هەروەها لە روونكردنەوەكەی سەرۆكی پەرلەماندا هاتووە: “لێرەوە رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێك بووە و هۆكارەكەی كارمەندانی كۆمپانیای سیكیوریتی بووە لەو شوێنەو هیچ پەیوەندی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستانەوە نیە”.

هەروەها سكرتێری رۆنامەوانی رێواز فایەق رایدەگەیەنێت “هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێك هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بكاتەوە، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر”.

Back to top button