ئیمانوێل ماكرۆن: هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌سه‌ر مه‌رگدایه‌

 

سه‌رۆكی فه‌رنسا ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌سه‌رمه‌رگدایه‌، بۆیه‌ ئێستا كاتیه‌تی كه‌ ئامانجه‌ ستراتسژیه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ دیاری بكرێن.

ماكرۆن به‌ رۆژنامه‌ی زه‌ ئیكۆنۆمیستی راگه‌یاندوه‌، ناتۆ ئێستا ناژیێت به‌لكو له‌سه‌ره‌ مه‌رگدایه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌شی بۆ پابه‌ند نه‌بوونی ویڵایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆ و هه‌لسوكه‌وته‌كانی توركیا كه‌ ئه‌ندامی ناتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ماكرۆن راشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ توانای به‌رگری ئه‌وروپا زیادبكرێت و هه‌روه‌ها ئامانجه‌ ستراتیجیه‌كانی ناتۆ دیاری بكرێن.

لێدوانه‌كانی ماكرۆن له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ میدیاكان رایانگه‌یاند بوو كه‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپا هه‌نگاوی كرده‌ییان هاویشتووه‌ بۆ دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش كه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێندراوه‌ به‌ره‌و جیاكردنه‌وه‌ی ویڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی

Back to top button