ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران كۆبووه‌وه‌  

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌فه‌رمی رایگه‌یاند له‌ چواره‌م هه‌نگاودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوونی به رێككه‌تنی ئه‌تۆمی،‌ ده‌ستی به‌ پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان و پیتاندنی یۆرانیۆم كرده‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاران كاردانه‌وه‌ی تووندی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاشكرای كرد ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ لە بارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران. هاوكات داوای لە ئێران كرد لەبارەی كاراكردنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی وڵامی گونجاوی هەبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، پرسی كاراكردنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران و لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌و بڕه‌ یۆرانیۆمەی كه‌ لە بنكەی ئەتۆمی تورقۆزئاباد دۆزراوەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئێران به‌ بێ گوێدانه‌ ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، مۆڵه‌تی كاركردنی یه‌ك له‌ پشکنەرە ئافه‌رته‌كانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو كه‌ دواتر ئه‌و كه‌سه‌ ئێرانی به‌جێهێشت.

هاوكات تاران رایگه‌یاند كه‌ دەرگای بنكه‌ و دامه‌زراوه‌ ئەتۆمییەکانی لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دادەخات.

Back to top button