له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوار خۆپیشانده‌ر كوژران سی و پێنجی دیکەش بریندار بوون
لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چوار خۆپێشانده‌ر له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق كوژراون و لانیكه‌م سی و پێنج خۆپێشانده‌ریش برینداربوون.
پزیشكان و پۆلیس بۆ ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه خۆپێشانده‌ره‌كان به‌هۆی ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ئه‌م خۆپێشانده‌رانه له كاتی بڵاوه‌پێكردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان به ده‌ستڕێژی گولله كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی به‌غدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه برینداربووه‌كان به‌هۆی گولله‌ی راسته‌قینه و گازی فرمێسك رێژ برینداربوون. ئه‌و خۆپێشانده‌رانه له شه‌قامی ره‌شید و پردی جمهوری به‌غدای پایته‌خت كوژراون و برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوو سه‌د خۆپێشانده‌ر به‌هۆی بۆمبی فرمێسك رێژ له پارێزگای به‌سره برینداربوون.