یه‌كێتی ئه‌وروپا له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هۆشداری ده‌دات
دوای زیاتر له دوومانگ خۆپیشاندانی خوێناوی له عێراق و كوژرانی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر و بریندار بوونی زیاتر له دوازده هه‌زار كه‌س یەکێتی ئەوروپا راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە هاووڵاتی و رۆژنامەنووسان دەکوژن.
یه‌كێتی ئه‌ورووپا له راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چەندین جار ئاگادارمانكردوونه‌ته‌وه،به‌ڵام به‌داخه‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق خەڵکێکی زۆر گیانی لەدەستداوە و برینداربوون، موڵکی تایبەت و گشتی وێرانکراون، بەکارهێنانی هێزێکی زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران زیانی زۆری دەبێت و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانە کە بیانەوێت بە ئاشتیانە پەیامەکانیان دەربڕن و بەگوێرەی دەستوور داوای مافەکانیان بکەن.
یەکێتی ئەوروپا له راگه‌یێندراوكه‌یاندا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات كه چاکسازیی بکات و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردنی ئەو پرۆسەی چاکسازییە دەردەبڕێت، هه‌روه‌ها داوادەکات سەرپێچیکاران لێپێچینەوەیان بەرامبەر بکرێت