خانه‌وانه‌دی شه‌هیدان په‌یامێكی تایبه‌تیان بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ كه‌ناڵی دیجله‌ی نزیك له‌ نووری مالكی گوتبووی، “ژنی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان خۆیان ده‌فرۆشن بۆ په‌یداكردنی بژێوی منداڵه‌كانیان” كاردانه‌وه‌ی فراوانی توێژه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 12/12/2016 خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان لە بەردەم دادگای هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و پاشان له‌ڕیگه‌ی چه‌ند پارێزه‌ری خۆبه‌خشه‌وه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر سروه‌ عه‌بدولواحید تۆماركرد.

لە سکالاکەدا، کەسوکاری شەهیدان داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە، کە داوا لە پەرلەمانی عێراق بکات پارێزبەندیی یاسایی لەسەر سروە عەبدولواحید هەڵبگرێت، بە مەبەستی دادگایی کردنی.

 

2883651f92d3f883393a0f89ba131e85_l

Back to top button