هەواڵگری ڕوسیا گواستنەوەی چالاکیەکانی داعش بۆ وڵاتێکی نوێ ئاشکرا دەکات

 

سەرۆکی هەواڵگری ڕوسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی گواستنەوەی چالاکیەکانی دەدات بۆ ئاسیای ناوەڕاست و دەستپێکی لە ئەفغانستانەوە دەبیت و هەروەها گـوتی باڵی ڕێکخراوی داعش ویلایەتی خوراسان کە ئێستا چالاکە لە ئەفغانستان پەیوەندیەکی باشی هەیە لەگەڵ دوو کۆمەڵەی جیهادی ئەوانیش ئەنسار اڵلە و بزووتنەوەی ئیسلامیـن لە ڕۆژهەڵاتی تورکمانسـتان

ئەم لێدوانانە لە دوای ئەو هێرشە هات کە داعش ئەنجامی دا و بووە هۆی کوژرانی 17 کەس پانزەیان کەسانی توندڕەون لەگەڵ پۆلیسێك و سەربازێکی تاجاکستانی شایەنی باسە تاجاکستان لە چەند ساڵی ڕابردوو تووشی کودەتایەکی ئیسلامی بوویەوە و لەم بارەیەوە دەسەڵاتداران گوتیان نزیکەی 1000 تاجیکی پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە لە سوریا و عێراق و لە نێوانیان دا غول موراد حەلیمۆف کە فەرماندەی یەکەیەکی هێزە تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆی تاجاکستان بوو

سەرچاوە : شەفەق نیـۆز

Back to top button