ئەمریکا :دەستبەسەرکردنی پشکێنەری ئاژانس لە لایەن ئێرانەوە کارێکی شێتانەبووە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-32.jpg)
لە هەڵوێستێکدا سەبارەت بە دەستبەرسەرکرانی پشکێنەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە ، ئەمریکا گووتی دەرکردنی لە ئێران و دەستبەسەرکرانی کارێکی بێ هۆو شێتانە بووە .
جەکی والکووت ، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەو ئەنجوومەنە لە رۆژی پێنج شەممە گووتی : دەستبەسەرکرانی پشکێنەرێکی ئاژانس ، سەرکێشیەکی شێتانەیە ، ئەمڕۆ پێویستە هەموو ئەندامانی ئاژانس بە توندی ئیدانەی بکەن و بیسەلمێنن ئەو کارە جێگەی قەبووڵ نییەو داهاتوویەکی باشی لێ ناکەوێتەوە .