ئێران : پشکێنەرەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی مادەی تەقینەوەی پێ بووە

 

کازم غەریب ئابادی نوێنەری دایمی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، رۆژی پێنجشەممە لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس گووتی هۆکاری دەستبەرسەرکرانی پشکێنەرەکەی ئاژانس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ سایتی ئەتۆمی نەتەنز جۆرێک تەقەمەنی ( نیتراتی )  پێبووە

 

پێشتر رۆیتەرزئاشکرای کردبوو ، پشکێنەرێکی ئاژانسی وەزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە بە شێوەی کاتی دەستبەسەر کراوە .

 

نوێنەرایەتی  ئێران لە ئاژانس دەڵێت پشکێنەری ئاژانس لە کاتی چوونەوە ژوورەوەو هاتنەدەرەوەیدا ، لە ژێر کامێرای چاوەدێری ئەمنیدا بووەو دەرکەوتووە لە کاتی چوون بۆ ئاودەست ، کارێکی گوماناوی  کردووە ، بۆیەش دەستبەسەرمان کرد .

 

Back to top button