سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات پەلە بکرێت لە داڕشتنی پرۆژە یاسای بودجە
پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ بۆ سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی گرینگی خۆی هەیە ، بۆیە داوا دەکات زۆر بە پەلە ئەو پرۆژر یاسایە تێپەڕکەن بۆ ئەوەی بودجەکە لە سەر باشبوونی دۆخی گوزەرانی خەڵکی عێراق کاریگەری ئەرێنی هەبێت .
عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ لیژنەی ئامادە کاری پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ گووتی بۆ بەرەو پێشچوونی کەرتەجیاوازەکان وەک ئابووری ، تەندروستی ، فێرکاری و هەموو بووارەکانی تر ، تێپەڕاندنی بودجەی ئەمساڵ زۆر گرینگە ، واتە دەبێت تێبگەیین بودجە بەس دیاری کردنی ڕەقەم نییە .
هەرلەمبارەشەوە سەرۆک وەزیران بەیاننامەیەک ئاراستە دەکات و باسی وردەکاریەکانی بۆ کۆمەڵانیی خەڵکی عێراق دەخاتە ڕوو ، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم دۆخە هەنووکەییەی ئێستا تێپەرێنێت و کەمێک لە تووڕەیی و بێزای خەڵک کەم کاتەوە .