مانۆڕی هاوبەشی دەریایی هاوپەیمانان بە رێبەرایەتی ئەمریکا لە کەنداو دەستی پێکرد

 

هاوپەیمانی دەریایی بە رێبەری ئەمریکا بە ئامانجی چۆنیەتی پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە کەنداو دەستی پێکرد .

 

یەکەم ئامانجیش ڕێگری لە هەڕەشەکلانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە .

 

هاوپەیمانی ئاسایشی دەریایی لە کەنداو بە رێبەری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەمرۆ پێنجشەممە بە فەرمی دەستی پێکرد .

 

بیرۆکەی ئەو هاوپەیمانییە لە مانگی ژووەنەوە دارێژرابوو ، ئەمریکا و هاوپەیمانان ئێران بە بەرپرسی سەرەکی نائەمنیەکانی کەنداوو گەروی هورمز دەزانن .

 

ئەو مانۆڕە وەک هۆشداریەکە بۆ ئێران ، چوونکە هەڕەشەی ئەوەی کردبوو لە هەر ئەگەرێکدا کە هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگیرێت ، ئەوا گەروی هورمز وەک ڕێڕەوێکی بازرگانی نەوت دەبەستێت و دەست بە سەر نەوت هەڵگرەکاندا دەگرێت .

 

بەحرێن کە خانەخوێی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکایە لە مانگی ئووت چووە ڕیزی هاوپەیمانیەکەوە ، لە دوای بەحرێن سعوودیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش چوونە پاڵ هاوپەیمانیەکەوە ، بەریتانیا و ئوسترالیا و ئاڵبانیش بەشێکن لەو هاوپەیمانەتییە

Back to top button