گەنمی زیادەی جوتیارانی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکڕدرێتەوە .

 

وتەبێژی وەزارەتی کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی کڕینەوەی گەنمی زیادەی جوتیارانی پەسند کردووە .

 

حسێن حەمەکەریم دەڵێت حکومەت بە پلانێکی تۆکمە ، دەیەوێت پێویستی ناوخۆیی گەنم بە کڕینەوەی  جوتیارانی خۆماڵی پڕ کاتەوە چوونکە وەزارەتی بازرگانی عێراق سێێەکی گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوەو ئەویتر ناچارن هەرزان فرۆش بکەن  .

 

هاوکات ئاشکراشی دەکات ئەم کارەی حکومەت قازانجێکی زۆر بە جوتیاران دەگەێنێت و بنەتۆوی گەنمی کوردستان و ئاردی ناوخۆش کوالیتی لە جاران باشتر دەبێت و ئیتر گەنمیش هاوردە ناکەیین

Back to top button