داوا لە سەرۆک بارزانی دەکرێت بۆ ڕێبەرایەتی کردنی هەموو گەلی کورد
دکتۆر سابیر ئیسماعیل سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێداونێکدا بە ماڵپەری باس نیوز ڕایدەگەێنێت بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی دەبێت داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی بکەیین ڕێبەرایەتی هەموو کورد بکات و وەک ڕابەری گەلی کورد لە هەموو جیهاندا ڕۆڵ بگێرێت .
هاوکات لە سەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و کاردانەوەی لە سەر چۆنیەتی سیاسەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ، لە ئیستادا یەکڕیزیمان زامنی داهاتوویەکی پڕشنگدارە ، چوونکە ئەو خۆپیشاندانانە خۆڕسک نین ، ئەگەر لە بەغدا یەک ڕیز نەبین پیلانەکە شۆڕ دەکەنەوە بۆ هەرێمی کوردستان .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سابیر ئیسماعیل دەڵێت ، لە دوای مام جەلال و کاک نەوشیروان مستەفا تەنیا یەک کەس ماوە کە دەکرێت بیکەینە پێناسەی گشتی نەتەوەکەمان ، ئەویش سەرۆک مەسعود بارزانییە ، هەر بۆیە دەبێت داوای لێ بکەیین رۆڵی سەرکردایەتی گشتی کورد بگێڕیت .