ئەیاد عەڵاوی : تا میلیشیاکان باڵا دەست بن عێراق ناتوانێ بە پرۆسەی دیالۆگ سەرکەوێت

ئەیاد عەلاوی ئاشکرای دەکات ، عادل عەبدولمەهدی ئاگادار کردۆتەوە لە هەندێک پلانی بەرپرسانی نووسینگەکەی ، هەروەها گووتی بە پێی ئەو زانیاری و دیاردانەی لە بەر دەستن ، تا میلیشیاکان لە عێراق هێژموونی خۆیان بچەسپێنن گفتوگۆ لە عێراقدا سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت .
عەڵاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ( سکای نیوز ) ڕایدەگەێنێت عێراق بە دۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و پێشبینی داهاتوو زۆر زەحمەتە و کێشەکان حکومەتیان خستۆتە سوچی گووشارەوە .
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت پێویستە حکومەت پێوەندییەکی تۆکمەتری لە گەڵ خۆپیشاندەران هەبێت بۆ ئەوەی باشتر لە داواکاریەکانیان بگات .
عەلاوی نایشارێتەوە لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەی کردووەو پەی ڕاگەیاندوو چەند کەسێک لە بەرپرسانی نووسینگەکەی هۆکاری ئەم دۆخەی ئێستان .
لە کۆتاییدا گووتی ئامانجی من بۆ ئەوەیە حکومەت خۆی لە خۆپیشاندەران نزیک کاتەوە تا نەهێڵێت پیلانی میلیشیاکان سەرکەوتن بە دەست بێنێت