عەلاوی هۆشدارى ده‌داته‌ عادل عەبدولمەهدی

ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووى عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكراى كردووه‌، كه‌ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەی كردووە و هۆشداریی بوونی چه‌ند كەسێكى لە نوسینگەكەیدا پێداوە، كە ئەوان دۆخەكى ئێسته‌ى عێراق زیاتر بەرە خراپ بوون دەبەن،  بەڵام گوێی بۆ نەگرتووە.

لە وتوێژێكی لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز، ئەیاد عەلاوی ئاشكرایكرد كە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەی كردووە و هۆشداریی بوونی كەسانێكی لە نوسینگەكەیدا پێداوە، كە ئەوان دۆخەكە زیاتر بەرە خراپ بوون دەبەن.

عەلاوی  ئاماژەی بەوەشكردووە “زەحمەتە بزانرێت چی روو دەدات لە داهاتوودا و هیچ روون نییە بە نیسبەت عیراقەوە، ئەوەی ئێستاش هەیە رەنگدانەوەی لاوازی حكومەت دەردەخات.

هەروەها لە بارەی دیالۆكی هاوبەشی نیشیمان لە نێوان هێزەكاندا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، عەلاوی وتی: بۆ هەمیشە كاتی دیالۆك گۆتایی هاتووە، هیچ گفتوگۆیەك ناكرێت لە كاتێكدا میلیشیاكان دەسەڵات هەیە و زمانی گولـلە لە ئارادایە.

لەكۆتایدا له‌بارەی سەرۆک کۆماری عێراقه‌وه‌ گوتى، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، هیچ دەستەڵاتێکی جێبەجێکردنی نییە، ناتوانێت هیچ بکات، هه‌نگاوه‌كانى سوودێك ناگه‌یه‌نێت به‌ باشبوونى دۆخه‌كه‌ له‌ عێراق.”

 

Back to top button