بومەلەرزە چەند شارێكی ئێران دەهەژێنێت 340 کەسی دهكاته قوربانی
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند شارێكی ئێران بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوری 5.9 هەژاندوویەتی و بەهۆیەوە شەش كەس گیانیان لە دەستداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بە گوڕ شارەکانی، میانە, ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، تەورێز، زەنجان, گیلان و ئەردەبێڵی لەراندەوە.
بوومەلەرزەکە 10چرکەی خایاندووە زیانی زۆر بە خانووەكانی ئەو شارانە گەیاندووە، بە بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا شەش کەس کوژراون و 340 کەس بریندار بوون، پێشبینی زیاتری قوربانییەكانیش دەكرێت.
جگە لە رووخانی بەشێكی زۆر لە خانووەكان هاوكات زیانێكی گەورەی لە رووی ئاژەڵەوە بە هاووڵاتیان گەیاندووە، هەندێك لە هاووڵاتیان باس لەوە دەكەن كە سەرجەم ئاژەڵەكانیان تیاچوون.
هاوکات ئەو بوومەلەرزەیە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستووەتە ناو خەڵک و هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لە ترسی گیانیان شەو هاتوونەتە سەر شەقامەکان.
#İran geçmiş olsun…
Bu sene İran'da doğal afetler çok etkili oldu, eski yaralar da henüz sarılmış değil; yerel halkın ağzıyla "Devlet bir şey isteyip bir itiraz edince bastırmaya dövmeye var; zor günlerimizde biz hep yalnız kalırız".#زلزله_میانه #زلزله pic.twitter.com/W7anuikdQI
— TAHA Kermani (@tahakermani) November 8, 2019
https://twitter.com/RADIKALISTTT/status/1192703159690502146