خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌

خۆپێشاندانەكانی عێراق لە بەغدا و زۆرینەی شارە شیعەكانی ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە و دەچێتە ناو 15مین رۆژییەوە، لە گۆڕەپانی تەحریر و لە پردی شوهەدا بەریەككەوتن لەگەڵ هێزە تەناهییەكان هەیە و بەوهۆیەوە كوژراو بریندار هەن، لە بەسڕەش گوشار بۆ سەر بەندەری ئوم قەسڕ بەردەوامە و هێزە تەناهییەكان پەنا بۆ بەكارهێنانی گولەی راستەقینە دەبەن.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا شه‌ش كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ڕاشیانگه‌یاند كه‌ چوار خۆپیشانده‌ر له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنی پێنجشه‌ممه‌ی عێراق به‌رزتر ببێته‌وه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی و به‌تایبه‌تی دوای نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

Back to top button