فێدریكا مۆگرینی: به‌كارهێنانی له راده‌به‌ده‌ری هێز دژ به خۆپیشانده‌رانی عێراق جێگای قبولكردن نیه
به‌رپرسی سیاسه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به‌كارهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری هێز دژ به خۆپیشانده‌رانی عیراق كارێكی قبووڵ نه‌كراوه.
فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه پێویسته ڕێز له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق بگیرێت له گردبوونه‌وه و پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانی به‌كاربه‌ده‌ستان به‌پێی بڕگه‌كانی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ری هێز دژ به خۆپیشانده‌ران كارێكی جێی داخه. هاوكات ده‌ڵێت وێڕای داواكردنی چه‌ند جاره‌ی دان به‌خۆداگرتن، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان قوربانی نوێیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر برینداریش هه‌ن و سامانی گشتی و تایبه‌تی وێران كراون .