ئێران: له نزیك به‌نده‌ری خومه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كمان خسته خواره‌وه

هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوپای ئێران ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان له ئاسمانی سه‌ر به‌نده‌رێكی شاری ماهشهر خستۆته خواره‌وه.
به پێی هه‌والێكی میدیا فه‌رمیه‌كانی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سیسته‌می به‌ریگری ئاسمانی سوپای ئێران رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان له نزیك به‌نده‌ری خومه‌ینی خۆستۆته خواره‌وه.
تا ئیستا حكومه‌تی ئێران هیچ زانیاریه‌كی له باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.