سیستانی به پێنج خال هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق خسته ڕوو
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی مۆركراو كه له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری سیستانی گوتاربێژی كه‌ربه‌لا خوێنه‌درایه‌وه، هۆشداری دا له قۆستنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، له‌سه‌ر ئاستى ناخۆ و ده‌ره‌وه .
هاوكات له پێنج خاڵدا، هه‌ڵویستی نوێی خۆی به‌م شێوه‌یه‌یه‌خسته‌ڕوو .. یه‌كه‌م: ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكاریی خۆپێشانده‌ران بده‌نه‌وه، به گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی ڕوون و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌وهۆیه‌وه ده‌بێته سنووردانان له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و پشك پشكێنه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
دووه‌م: پێویسته خۆپێشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و هێمنانه خۆپێشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن، چوونكه ئه‌وه مافی هه‌موو تاكێكى پێگه‌یشتووی عێراقییه كه داوای مافه‌كانی بكات. هه‌وره‌ها پاراستنى گیانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان.
سێیه‌م: جێى دڵخۆشییه كه تێبینیم كردووه زۆربه‌ی به‌شداربووانی خۆپێشاندانه‌كان، پارێزگاری له ئاشتی و هێمنی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و خۆیان له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كان و دامه‌زراوه حكوومی و موڵك و سامانی تایبه‌ت ده‌پارێزن.
چواره‌م: لایه‌نى عێراقى هه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕۆڵی دیاریان له‌و كاره‌ساتانه هه‌بووه كه به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون، ئێستاش هه‌مان ئه‌و هێزانه، ده‌یانه‌وێت جموجۆڵی ناڕازییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی به‌كاربهێنن، بۆیه پێویسته خۆپێشانده‌ران وریا بن.
پێنجه‌م: پێگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه له ڕیزی ئه‌و هێزانه‌ن و به‌شداری كارایان له تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستان هه‌بووه بۆ پارێزگاریكردن له گه‌ل و خاك و پیرۆزییه‌كانی عێراق و، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان قوربانیانداوه بۆیه پێویست ناكات هیچ وشه‌یه‌كیان به گوێدا بدرێت