توركیا لە سنور پارێزگای وان سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌ باكوری كوردستان ده‌ستگیرده‌كات

 

به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌، سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئیپه‌كیۆلۆ له‌ باكووری كوردستان ده‌ستگیر كران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگاری وانی باكووری كوردستان راگه‌یاند: به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ كه‌جه‌كه‌ ، عه‌زیم یاجان سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو، و شه‌هزاده‌ كورت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو، ده‌ستگیركران. دیاره‌ عه‌زیم یاجان سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو، و شه‌هزاده‌ كورت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو، كه‌ هه‌ردووكیان ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ و له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی تیرۆر ئه‌م دوو كه‌سه‌س ده‌ستگیر كردوون.

به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا دوای پشكنینی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو و ئۆتۆمبێله‌كان چه‌ند كه‌لوپه‌لێك دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌ره‌داوی ئه‌نجامدانی تاوان بن.

Back to top button