فۆرین پۆلیسی:خۆپیشادانەكانی عێراق هەڕەشەن بۆ تارانیش
گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق ئەوە دەخاتە ڕوو كە بە بەراورد بە خۆپیشاندانەكانی پێشوو ئەم خۆپیشاندانە ڕێكخراوترو درێژ ترەو بە شێوەیەكی تۆكمە بەڕێوە دچێت.
گۆڤارەكە تیشكی خستۆتە سەر داوای خۆپیشاندەران كە جگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە داوای گۆڕینی دەموچاو و سیستەمی حوكمی وڵات دەكەن.
گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئاماژەی بەوە كردووە كە پەیامی خۆپیشاندەران تەنها بۆ دەسەڵاتی ئێستای بەغداد نییە و بگرە مەترسی بۆ تارانیش دروست كردوە بەوەی كە چیتر ڕازی نین بەوەی كە تاران دەست بخاتە ناو كایەی سیاسی و كارگێڕی لە عێراق