فۆرین پۆڵیسی:ئەمریكا پشتیوانی گروپە جیهادییەكانی سوریا دەكات
لە وتارێكیدا عەهد هندی چالاكی سیاسی سوری تیشكی خستۆتە سەر پەیوەندی نێوان گروپە جیهادییەكانی سوریا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.
لە وتارەكەدا ئەو چالاكوانە سیاسیە باس لە هەیمەنەی ئەو گروپانە دەكات و دەنوسێت لە ئێستادا بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كۆنتڕۆڵ كردوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش پشتیوانی ئەو گروپانە دەكات.
هەر لە وتارەكەدا نوسەر ئاماژەی بەوە كردووە كە لاوانی سوریا لە ساڵی 2011 كە خۆپیشاندان و شۆڕشیان سازكرد داوای ئازادی و دیموكراتیان كرد نەك دەسەڵاتی ئیسلامی ئەو گروپە جیهادییانە