باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا ڕوون کردنەوەیەکی دا دەربارەی ناردنی تەقەمەنی و بۆمبی فرمێسك ڕێژ بۆ وڵات
حەسەن جەنابی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەك دا ڕەتیکردەوە کە هەواڵی هەبیت لە ناردنی کاروانێکی تەقەمەنی و بۆمبی فرمێسك ڕێژ بۆ بەغدا بە ئارمانجی بەردەوامی دامرکاندنی ئەو ناڕەزایـانەی کە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتووتەوە لە مانگی ئیکتۆبەری ڕابردوو هەروەها گوتیشی هەر چالاکیەك لە دەروەی باڵیۆزخانە و کونسولگەری گشتی بکرێت لە بەرپرسیارەتی ئێمە دا نیە
سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە ڕەوەندی عێراقی هەوڵی دا خۆپیشاندانێك لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ڕێك بخات بەڵام دەسەڵاتدارانی تورك موڵەتیان پێ نەدان.
لە لای خۆیانەوە ڕاوێژکاری سەرۆکی تورکیا یاسین ئەکتای مانگی ڕابردوو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان باسی لێوە دەکرا گوایە تورکیا کاروانێکی بۆمبی فرمێسك ڕێژی ناردووە لە ڕێگای فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ بەغدا
سەرچاوە : شەفەق نیوز