جۆن مەكین: پۆتین خوێنڕێژ و بكوژ و سیخوڕە
خواكوڕك
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، سی ئای ئەی ئەمەریكا ئەو ئەنجامانەی لەبارەی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا پێی گەیشتوون، دەلێت ئەو چەكە كیمیایییانەیە كە سی ئای ئەی باسی بوونیانی دەكرد لە عێراق بەر لەوەی جەنگی عێراق ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەم كارەشی بە هەوڵدان بۆ بە زۆر سەركەوتنی هیلاری كلینتن لێكدایەوە.
لەبەرمبەردا سیناتۆر جۆن مەكین ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، وەك لیژنەی پڕچەككردن و سەربازی ئەنجوومەنی پیران، ڕاستەوخۆ دەست بە لێكۆڵینەوە لە هەوڵی ئەو هاككەرزانە دەكەین كە بە پشتیوانی ڕووسیا هەوڵی دەستوەردانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا داوە.
هەروەها گوتی، لە كۆتادا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لیژنەیەكی تایبەت لەسەر ئەو پرسە پێك دەهێنێت، تا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێ، پێكهێنانی لیژنەیەكی لەو شێوەیەش بۆ كارێكی وا زانستی و تەكنۆلۆجی كاتی پێویستە.
جۆن مەكین بە توندی دژی پوتین و ڕووسیا قسەی كرد و گوتی، پوتین خوێنڕێژ و بكوژ و سیخوڕە، بۆیە پێویستە لە هەموو شتێك دڵنیا ببینەوە هەروەها بە تۆڕی “سی بی ئێس”ی ئەمەریكی ڕاگەیاندووە، كە ئەو هەوڵانەی سیناتۆری كۆماری لیندسی گراهام ناویەتی لەگەڵ سەرۆكی هاوبەشی حزبی دیموكراتەكان كارەكان پێشتر دەخات.