پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری موسوڵمانان 

 

مەسرور بارزانی لەم پەیامەدا هیواخوازە ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی دڵخۆشی و کامەرانی و پێکەوە ژیانی هەمووپێک هاتەکانی کوردستان

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكوومه‌ت:

 

“پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لە سەر بێت)

 

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”

Back to top button