شارەداری پایتەختی هەنگاریا ئالای کوردستان هەڵدەکات
وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ هێرشی ناڕەوای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و خەڵکی سڤیلی کورد ،شارەداری بۆداپیستی هەنگاریا هەڵوێست دەگرێت .
هەر بەم بۆنەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، کاراکسۆنی گارگیلی ، شارەداری بۆداپێست بە وێنەیەکی جیاواز کە بڵاوی کردۆتەوە ، ئاڵای کوردستانی هاوکات لە گەڵ ئالاکانی تر لەسەر دەروازەی چوونە ژوورەوەی شارەداری هەڵکردووە .
هاوکات ناڕەزایەتی خۆی لە بەرانبەر سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ئەو شارە دەردەبرێت و وەک دیکتاتۆرێکی تیرۆریست ناوی دێنێت .
لە درێژەدا دەڵێت ، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، کردەوەیەکی ئاسایی نییەو پێویستە هەموومان پشتیوانی کوردەکان بکەیین .
سەرچاوی وێنەو هەواڵ ، k24