سوپای ئێران تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ماهشەهر پشڕاست کردەوە

 

عەلیڕەزا سەباحی فەرد ، فەرماندەیی هێزی پەدافەندی ئاسمانی سوپای ئێران ، پشتڕاستی دەکاتەوە ، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بیانیان لە سنوورەکانی ئاسمانی ئێران بەرداوەتەوە .

 

سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی بە ئاژانسی ( ئیسنا) ی ڕاگەیاندووە ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە ناوچەی ماهشەهری پارێزگای خوزستان  بەرداوەتە خووارەوە.

لە کۆتاییدا دەڵێت ئەم فرۆکە بێفڕۆکەوانە کە سنوورەکانی ئاسمانی ئێرانی بڕیبوو ، پێش ئەوەی بگاتە سەر ئامانجەدیاریکراوەکانی تێکمان شکاندووە .

 

 

Back to top button