کارناسانی مووشەکی ، ئێران بەدرۆ دەخەنەوە ( ڤیدیۆ )

ئەو مووشەکەی کە ئێران ڤیدیۆکەی بڵاو کردۆتەوە کە گۆیا بەم مووشەکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمرۆی پارێزگای خوزستانیان پێ خستۆتە خوارەوە ، خۆی پێش ئەوە مەوداکە ببڕێت تەقیوەتەوە .

 

کارناسانی بوواری سەربازی و مووشەکی لە دووای ئەوەی ڤیدیۆی هاویشتنی مووشەکی دژە فرۆکەکەی ئیران بڵاو بوویەوە ، تاوتوێی دەکەن و پێیان وایە ئەو مووشەکە زیاتر لە ٣٠٠ مەتری نەبڕیوەو کەوتۆتە خوارەوە .

 

کارناسان داوا دکەن و دەڵێن هەرکەسێک ، بە بێ ئەوەی پلەی زانستی ئەو بووارەی هەبێت ،لە کاتی بینینی ڤیدیۆکەدا ، بە دەنگ و بە ڕەنگیش بۆی دەردەکەوێت ئەو مووشەکە لە دووای هاویشتنی دەتەقێتەوە ، بە جۆڕیکە مەودابڕی ئەو مووشەکە لە ٣٠٠ مەتر تێنەپەڕیوە .

 

Back to top button