پارێزگای هەولێر نرخی پێدانی بەرمیلە نەوت بە هاووڵاتیان كەم دەكاتەوە

 

نرخی نەوتی نشتیمانی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر کەم دەکرێتەوە

 

 

بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە سەر نرخی ئەو بەرمیلە نەوتەی دەدرێت بە ماڵان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە .

 

لە ڕاگەیەندراوەدا هاتووە بە پێی بەدووا داچوون بە نرخی ئەوبەرمیلە نەوتەی دەدرێتە ماڵان ، بڕیارمان دا بە کەم کردنەوەی نرخەکەی .

واتە نرخی هەربەرمیلێک نەوت ٥ هەزار دادەبەزێت ،ئەو هاونشتیمانیانەش کە  نەوتیان وەرگرتووەو پارەکەیان داوە ، بڕی ٥ هەزارەکەیان لە رێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی نەوتەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە .

 

Back to top button