فەرمی: گواردیۆلا دوورکەوتنەوەی ڕەگەزێکی گرنگی یانەکەی بۆ یاریەکەی لیڤەرپووڵ ڕاگەیاند

لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری لوتکەی ئەم هەفەتەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی دوورکەوتنەوەی ڕەگەزێکی گرنگی یانەکەی ڕاگەیاند.

سیتیزنس کە لە ئێستادا چەند یاریزانێکی پڕ-بایەخی بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە، لە کۆتا یاریاندا بەرامبەر یانەی ئەتاڵەنتا لە میانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ ئێدێرسۆنی گۆڵپارێزی یەکەمیشیان دوور چاری پێکان هات و گۆڕانکاریی ناچاریی پێ کرا. تۆزێک پێش ئێستا پیپ زانیاری دا کە ناوبراو ناتوانێت بەرامبەر لیڤەرپووڵ ئامادەبێت، هاوکات متمانەی خۆشی بە کلاودیۆ براڤۆ پیشان دا، گوتی: “ئێدێرسۆن یەکشەممە ناتوانێت یاری بکات. ناشزانم چەند دوور دەکەوێتەوە. بەڵام ئێمە گۆڵپارێزێکیتری ئاست بەرزمان هەیە (کلاودیۆ براڤۆ) کە سوپاس بۆ تواناکانی، لەگەڵ ئەودا جامی کارابا و جامی یەکێتی ئینگلتەرامان بردەوە.”

دوای 11 یاریی ئەم وەرزەی خولەکە، ڕێدز بە 31 خاڵەوە پێشەمگە و یانەکەی گواردیۆلاش پلەی دووەمن بە 25 خاڵەوە. ڕۆژی یەکشەممە یاریگای ئانفێڵد دەبێتە شانۆی ڕووبەڕوو بوونەوەکەیان.

Back to top button