كشانه‌وه‌ی ئێكسۆن مۆبیل له سلێمانی و كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن روسیا

خواكوڕك
رۆژی 6/12/2016 گه‌وره كۆمپانیای ئه‌مریكی (ئێكسۆن مۆبیل) كشانه‌وه‌ی خۆی له 6 بلۆكی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه سه‌رجه‌میان ده‌كه‌وێته زۆنی سه‌وز، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆمپانیاكه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی روسیا له حه‌له‌ب.
له‌لایه‌كیتر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند له حه‌له‌ب هێزه‌كانی سوپای سوریا له %90 شاره‌كه‌یان كه‌وتۆته ژێر ده‌ست و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو به‌ته‌واوی شاره‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه.
چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌وه مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و پێیوایه، سه‌ره‌تای زه‌نگێكی مه‌ترسیداره به تایبه‌ت بۆ زیادكردنی هه‌ژمونی ئێرانی و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌و شاره.
ئه‌وچاودێره ده‌ڵێت، گرتنه‌وه‌ی حه‌له‌ب راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پاشه‌كشه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه به‌ر له حكومه‌ته‌كان هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانی لێیه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، كشانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه له زۆنی سه‌وز و به‌رده‌وامی كاركردنی له‌زۆنی زه‌رد، نیشانه‌یه بۆ دروستبوونی نائارامیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، كه‌ماوه‌یه‌كه ناراسته‌وخۆ له راگه‌یاندنه‌كان باس ده‌كرێت.