هه‌ولێر: مه‌سرور بارزانی به‌شداری مه‌راسیمی به‌رز راگرتنی رۆژی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كرد

 

به‌مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د(د.خ) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری مه‌راسیمی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رز راگرتنی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) له‌سه‌ر بێت به‌شداری مه‌راسێمێك به‌و بۆنه‌یه‌ كرد.

ساڵانە لە شاری هەولێر، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بەرز رادەگیرێت و چەند مەراسیم و ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت و هاووڵاتیان خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە.

 

Back to top button