رووسیا هاووڵاتیانی لەبارەی رەوشی عێراق ئاگادار دەکاتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوا له خه‌لكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات به هۆی ئالۆزی و خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عێراق سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن یان پلانی سه‌ردانی كردنیان بۆ كاتێكی دیكه دوابخه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی به‌هۆی ره‌وشی عێراق و مه‌ترسیه‌كانی كرده‌ی تیرۆریستی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و وه‌ئه‌سته‌م كه‌وتنی هاوكاریی كونسولخانه‌كانی رووسیا بۆ هاوڵاتیانی له‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان به هۆی خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و زیاد بوونی بێكاری له چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌وه، خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی و نه‌هێشتی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن هاوكات داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن كه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.