نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه: ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان، هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا.