ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران : عێراق پێویستیەکی زۆری بە بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری هەیە

 

سیروان عەبدوڵا ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکی تایبەتی سایتی توێتەر ئەمڕۆ شەممە دووپاتی کردەوە کە عێراق پێویستی بە بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری هەیە وەك ئاماژەیەك بەو ناڕەزایـیە مللیەی کە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووتەوە و گوتیشی زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێم دوای 16 ساڵ لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس،  عێراق پێویستی بەم بزووتنەوە گەنجانەیە، بۆ گۆڕینی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە

هەروەها گوتی خۆزگە ئەم بزووتنەوەیە بە توندوتیژی بەرپەچ نەدرابوایە و قوربانی لێ نەکەوتبوایە و پیرۆزبایی خـۆی ئاراستەی هەموو گەنجانی عێراق کرد”.

شایەنی باسە لە مانگی ئیکتۆبەری ڕابردوو تا‌ئێستا زیاتر لە 280 کەس کوژراون لە خۆپێشاندانەكانی ناوەراست و باشووری عێراق و بە هەزاران برینداریشی لێ کەوتووتەوە بە هۆی بەرەنگاربوونەوەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراق

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button