مه‌سرور بارزانی: له سنوری پارێزگای دهۆك سه‌ردانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی به‌رده‌ڕه‌شی كرد
بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی دۆخی ژیانی په‌نابه‌رانی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش له سنوری پارێزگای دهۆك سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە بەردەڕەش.
مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی حكومه‌ت كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر گه‌یشتنه كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لێكۆلینه‌وه‌یه لە ژیان و گوزەرانی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، كە بەھۆی ھێرشەكانی توركیا، ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە.
دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهپه‌رشتیارانی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی هاوڵاتیانی كردوو و له نزیكه‌وه گوێی له داخوازیه‌كانی په‌نابه‌ران گرت.
كەمپی بەردەڕەش كە تایبەتە بەو پەنابەرانەی بەھۆی ھێرشەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان، 2 ھەزار 619 خێزان لێی نیشتەجێ بووە و پێكھاتوون لە 11 ھەزار كەس.