منداڵێك پاش كوژرانی دایكی لەرێزەكانی داعش گەڕایەوە لای باوکی لە ئیتالیا

 

منداڵێکی ئەلبانی بەناوی( ئەلفین برێشـا) پاش ئەوەی دایکی لەگەڵ خۆی بردی  بۆ نێـو ڕیزەکانی داعش لە سوریا ڕۆژی هەینی ڕابردوو گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە ئیتالیا”.

لە ئۆپەراسیۆنێکی بێ وێنە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕۆما و ڕژێمی بەشار ئەسەد،  لەم بارەیەوە پۆلیسی ئیتالیا گوتی منداڵەکە گەیشتە فڕۆکەخانەی (فیۆمیتشینۆ) لە ڕۆما و بە باوك و خۆشکەکەی شاد بۆوە.

رای گشتی ئیتالیا بایەخێکی زۆر بە چیرۆکی منداڵە 11 ساڵەکە دەدەن کە لە دایك و باوکێکی ئەلبانیە و بەتایبەتی دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو زانیاریـیان بەدەست گەیشت کە لە کەمپێكی ژێـر دەسەڵاتی هێزە کوردیەکانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئاماژەش درا کە دایکی منداڵەکە لە یەکێ لە شەڕەکان کوژراوە و گەڕان بە دوای ئەلفین لە سوریا پاش ئەوە هات کە باوکی داوایەکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئیتالیا کرد بۆ دۆزینەوەی

سەرچاوە : الحدث نێـت

Back to top button