لە سەرێ کانی شەڕ لەنێوان سوپای سووریا و ھێزەكانی توركیا روویدا
بهگوێرهی ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویكردۆتهوه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان سوپای سوریا لەلایەک و سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەلایەکی دیکە لە گوندی ئوم شەعیفە لە سەرێ کانی بەچەکی قورس رویداوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
سوپای تورکیا بە هاوکاری گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ئەمڕۆ شەممە هێرشیانکردە سەر سوپای سوریا لە گوندەکانی ئوم شەعیفە و گوندی گۆڕی بچوک لە ناوچەکانی دەوروبەری تەلتەمر و سەرێکانی.
ئەمە لەكاتێكدا دوێنێ گەڕێكی دیكەی ھاوبەشی رووسیا و توركیا لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، لە ھەندێك ناوچەش خەڵك بەردبارانی زرێپۆشەكانی توركیایان كرد.
دوای ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە 9/10/2019، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حكوومەتی سووریا رێككەوتنێكیان واژۆ كرد، دواتریش سوپای سووریا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوەی پێكرا، كە ئەمەش بووەتە ھۆكارێك بۆ ئەوەی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریای سەر بە ئەنقەرە نەتوانن پێشڕەوی زیاتر بكەن.