خشتەی نوێی موچە ڕاگەیاندرا

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی یەك شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و تا کۆتایی هەفتەش موچەی پێنج وەزارەت دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم به دهزگایی میدیایی (خهواكوڕك)ـی ڕاگەیاند، سبەی یەك شەممە، موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، ڕۆژی سێ شەممە،١٢ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی تەندروستی و چوارشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی پێنجشەممە، دهكاته ١٤ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.