زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح ناداته‌وه‌

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق پشت گوێ ده‌خات وڵامی ناداته‌وه‌ لە كه‌چی راگەیێندراوێکدا وەڵامی داواکاری مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی دایه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لاببرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق توره‌یه‌ و هیچ وه‌ڵامێكی ناداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك زیاتر گوتی، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ زیاتره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ نه‌بووه‌ هیچ وه‌ڵامێكی پێوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بداته‌وه‌، لێی توڕه‌ییه‌.

 

Back to top button