بەریتانیا داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات دەربارەی بەکارهێنانی فیسفۆری سپی لەلایەن تورکیاوە دژی کوردەکان
دۆمینیك راب وەزیری درەوەی بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەم ڕاپۆرتانە کە ئاماژە بە بەکارهێنانی فیسفۆری سپی لەلایەن تورکیاوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری سوریا و گوتیشی ئێمەی بەریتانی دەمانەوێت و هەمیشە لە هەوڵ داین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و خێـرا لەم ڕاپۆرتانە بکرێت لە لایەن لێژنەیەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
لەلایەکی دیکەوە ئەندامی نوێنەرانی بەریتانیا کریسبال بلانت پرسیارێکی ئاراستەی وەزیری درەوەی بەریتانیا کرد کە ئایا شانشینی یەکگرتوو سزای تورکیا و هاوپەیمانەکانی دەدات ؟ چونکە بلانت پێی وایە بەڵگەی ئاشکرا هەیە کە دەیسەلمێنیت تورکیا فیسفۆری سپی بەکارهێناوە دژی خەڵکی سڤیلی کورد و مەترسی هەیە کە چەکی کیمیاوی دیکەشی بەکارهێنابیت و بە پێی پرۆتۆکۆلی 111 لە ڕێکەوتنامەی جنێڤ بەکارهێنانی فیسفۆر وەك مادەیەکی سوتێنەر دژی خەڵکی سڤیل قەدەغەیە
سەرچاوە : العربیە نێـت