سەرۆك وەزیرانی عێراق: سزای سوتاندنی بارەگاكانی حكومەت لە لایەن خۆپیشاندەران زیندانی هەتاهەتایە
لە درێژەی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی عێراق كە بە هۆیەوە دەیان كەس كوژراون بە هەزاران كەسی دیكەش بریندار بوون لە بەرامبەردا, ژمارەیك بنكەو بارەگای حكومەت لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتان, سەرۆك وەزیرانی عێراق سزای تاوانی سوتاندنی بارەگای حكومی زیندانی هەتا هەتایە.
لە راگەێندراوێكی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژە بەوەكراوە كە له خۆپیشاندانه‌كاندا كرده‌وه‌ی تاوانكاری به ئامانجی شكاندنی شكۆ و لاوازكردنی توانای ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ تێكدانی ئاسایشی گه‌لی عێراق ئه‌نجامدراون.
هەروەها نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌وانه‌ی كردوه كه سه‌رپێچی و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ڵێت:”سزای سوتاندنی ماڵی هاوڵاتییان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تاییه و هه‌ر كه‌سێكیش زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه گشتییه‌كان بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا سزای 20 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رده‌كرێت”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه، كه پابه‌ندبن به خۆپیشاندانی ئاشتییانه و خۆیان به‌دوور بگرن له‌و كرده‌وانه كه له یاسای عێراقدا به تاوان هه‌ژمار كراون.