دمیستۆرا : بۆیە دەستم لە کار کێشایەوە لە گەڵ بەشار ئەسەد دەست لێک نەدەمەوە

 

ڕاسپاردەی تایبەتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بۆیەکەمجار ڕاستییەک دەدرکێنێت لە سەر هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەی ، دمیستۆرا دەڵێت : نەمدەویست لە گەڵ بەشار ئەسەد تەوقە بکەم و پەی بڵێم تۆ سەرکەوتوو بوی لە شەڕی ناوخۆییدا ، واتە بەو کارەم چاوپۆشی لەو هەموو جینایەتەی بکەم .

 

ئەستیڤان دەمێستورا ، ڕاسپاردەی تایبەتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا  نهێنی دەست لە کارکێشذانەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کرد .

 

دمیستۆرا لە ساڵی ٢٠١٤تا ساڵی ٢٠١٨ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بووە لە سووریا ، لەو ٤ ساڵەی ئەو نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لە سووریا بە دەیان هەزار کەس کوژراوو ئاوارە بوون .

ڕووسیا بە هێزی سەربازی و ئاسمانی پشتیوانی لە مانەوەی بەشار ئەسەد کردو ئەویش توانی لە بەرەوە دەست بە سەر زۆرێک لەو ناوچانەدا بگرێتەوە کە لە دەستی دا بوون .

Back to top button