تورکیا ئەمریکا تاوانبار دەکات بە دەستبەسەرداگرتنی نەوتی سووریا
مەولوود چاووش ئۆغڵۆ . وەزیری دەرەوەی تورکیا ، وێڕای ڕەخنە گرتن لە جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر چاڵەنەوتەکانی رۆژئاوای کوردستان گووتی جیا لە دەسەڵاتی سووریا هیچ هێزێک بۆی نییە خۆی بە خاوەنی کانزا سروشتیەکانی ئەو وڵاتە بزانێت .
ئۆغڵۆ رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بۆ هاوکاری ئابووری ، ئێکۆ ، لە شاری ئانتالیا گووتی : ئەمریکەیەکان ڕاشکاوانە دەڵێن مانەوەیان تەنیا لە بەر کێڵگە نەورتیەکانی سووریایە .
ئۆغڵو لە کۆتاییدا دەڵێت ئێمە لە بارەی وڵاتێکەوە قسە دەکەیین کە دەستبەسەرکرانی کانزاکانی سروشتی وڵاتێکی تر ناشارێتەوە و دەیەوێت داهاتی چاڵە نەوتیەکان ڕادەستی بەقسەی خۆی ( کوردە تیرۆریستەکان ) بکات