سیستانی ڕێکەوتن لە گەڵ قاسم سلێمانی ڕەت دەکاتەوە

 

نووسیگەی سیستانی رێکەوتن لە گەڵ قاسم سلێمانی بۆ بەردەوامی حکومەتەکەی عادڵ عەبدولمەهدی ڕەت دەکاتەوە .

 

نووسیگەی ئایەتوڵلا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ، هەواڵەکەی ئاژانسی فەڕەنسی ڕەتدەکاتەوە کە گۆیا لەگەڵ قاسم سلێمانی و موقتەداسەدر ڕێکەوتنی کردبێت بۆ بەردەوامی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی .

 

ئاژانسی هەوالێ فەڕەنسا رۆژی شەممە لە زمان سەرچاوەیەکی تایبەتەوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردبوو ڕایگەیاند موقتەدا سەدر و عەلی سیستانی لە گەڵ قاسم سلێمانی کۆبونەوەیان کردووە بۆ چۆنیەتی بەردەوامی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق .

 

دەست لە کار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی داواکاری موقتەدا سەدر و بەشیک لە خۆپیشاندەرانی عێراق بوو .

 

هاوکاتیش ئاژانسی فەڕەنسی نوسیویەتی موقتەدا سەدر و محەمەد ڕەزا سیستانی کوڕی ئایەتوڵلا عەلی سیستانی لە گەڵ قاسم سلێمانی کۆبوونەوەیان بووە ، بەڵام وەک باس کرا ، نووسینگەی سیستانی ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە .

 

پێشتریش ڕاگەیاندنەکانی عێراقی باسیان لەوە کردبوو کوڕی ئایەتوڵلا سیستانی مەیلی نزیک بوونەوەی لە ئێران هەیە .

Back to top button